Posts

نوێترین بابەت

تیگەشتنی هێماكان لە كاتی وانەوتنەوەدا

Image
تیگەشتنی هێماكان لە كاتی وانەوتنەوەدا م. کوێستان جەمال عەزیز مامۆستای زمانی ئینگلیزی لە قوتابخانەی جیهانی سلێمانی وانەوتنەوە پڕۆسەیەكی دوولایەنەیە بۆ گواستنەوەی زانیاری، ڕادەی سەركەوتنیشی بە پلەی یەكەم دەكەوێتە ئەستۆی ئەو کەسەی وانە دەڵێتەوە (مامۆستا)، كە ئایا تا چی ڕادەیەك كارامە و شارەزایە لە چۆنێتی گەیاندنی ئەو زانیارییانە بە فێرخواز (قوتابی)، ئەوەش بە دروستكردنی كەشێكی زانستی و پەروەردەیی و فەراهەمكردنی ئاسوودەیی و ئارەزوو لە لای قوتابیان بۆ پێشوازیكردنی وانەكە و خواستی فێربوون و هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستا. ئەم ئامانجەش كاتێك دێتە دی كە مامۆستا ڕەچاوی جیاوازیی تاكایەتی و ئاستی زانستی و تەمەنی قوتابیانی كردبێت و دۆخی دەروونی و كۆمەڵایەتیی ئەوانی فەرامۆش نەكردبێت، هەروەها لە شوێنی ترس و دڵەڕاوكێ، ڕێز و خۆشەویستی ئەوانی بۆ خۆی بە دەست هێنابێت. لێردا تیشك دەخەینە سەر یەكێك لە بابەتە گرنگەكان لە چەمكی وانەوتنەوەدا، كە دەكرێت لە کاتی وانەوتنەوەدا هاوكار بێت بۆ خودی مامۆستا و بۆ قوتابیش، كە ئەویش تێگەشتنە لە هێماكان و پەیڕەوكردنیەتی لە لایەن مامۆستاوە. بەكارهێنانی ئەم تەكنیكە هاوشێوەی بەكا...

خولی تۆپی پێی پۆلەکانی قوتابخانەی جیهان

Image
خولی تۆپی پێی پۆلەکانی قوتابخانەی جیهان

یادێکی قەشەنگ بۆ شاری سلێمانی

Image
بە بۆنەی یادی (237) ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانییەوە، ئەمڕۆ لە قوتابخانەی جیهانی سلێمانی، چەندین چالاکیی جۆراوجۆری هونەری و کەلتووری پێشکەش کران. قوتابیان بە جلی کوردییەوە کەسێتییە دیار و دێرینەکانی شاریان بەرجەستە کرد. بە ناوی تەواوی ستافی کارگێڕی و مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەی جیهانی سلێمانییەوە، پیرۆزبایی لە خۆمان و لە تەواوی دانیشتوانی ئەم شارە دەکەین، بەڵێن دەدەین کە فێرخوازان لە سەر ڕێگەی خزمەتکردن و پێشخستنی شارەکەیان و وڵاتەکەیان پەروەردە بکەین.