تیگەشتنی هێماكان لە كاتی وانەوتنەوەدا
تیگەشتنی هێماكان لە كاتی وانەوتنەوەدا م. کوێستان جەمال عەزیز مامۆستای زمانی ئینگلیزی لە قوتابخانەی جیهانی سلێمانی وانەوتنەوە پڕۆسەیەكی دوولایەنەیە بۆ گواستنەوەی زانیاری، ڕادەی سەركەوتنیشی بە پلەی یەكەم دەكەوێتە ئەستۆی ئەو کەسەی وانە دەڵێتەوە (مامۆستا)، كە ئایا تا چی ڕادەیەك كارامە و شارەزایە لە چۆنێتی گەیاندنی ئەو زانیارییانە بە فێرخواز (قوتابی)، ئەوەش بە دروستكردنی كەشێكی زانستی و پەروەردەیی و فەراهەمكردنی ئاسوودەیی و ئارەزوو لە لای قوتابیان بۆ پێشوازیكردنی وانەكە و خواستی فێربوون و هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستا. ئەم ئامانجەش كاتێك دێتە دی كە مامۆستا ڕەچاوی جیاوازیی تاكایەتی و ئاستی زانستی و تەمەنی قوتابیانی كردبێت و دۆخی دەروونی و كۆمەڵایەتیی ئەوانی فەرامۆش نەكردبێت، هەروەها لە شوێنی ترس و دڵەڕاوكێ، ڕێز و خۆشەویستی ئەوانی بۆ خۆی بە دەست هێنابێت. لێردا تیشك دەخەینە سەر یەكێك لە بابەتە گرنگەكان لە چەمكی وانەوتنەوەدا، كە دەكرێت لە کاتی وانەوتنەوەدا هاوكار بێت بۆ خودی مامۆستا و بۆ قوتابیش، كە ئەویش تێگەشتنە لە هێماكان و پەیڕەوكردنیەتی لە لایەن مامۆستاوە. بەكارهێنانی ئەم تەكنیكە هاوشێوەی بەكا...


Comments
Post a Comment