یادێکی قەشەنگ بۆ شاری سلێمانی
بە بۆنەی یادی (237) ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانییەوە، ئەمڕۆ لە قوتابخانەی جیهانی سلێمانی، چەندین چالاکیی جۆراوجۆری هونەری و کەلتووری پێشکەش کران. قوتابیان بە جلی کوردییەوە کەسێتییە دیار و دێرینەکانی شاریان بەرجەستە کرد.
بە ناوی تەواوی ستافی کارگێڕی و مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەی جیهانی سلێمانییەوە، پیرۆزبایی لە خۆمان و لە تەواوی دانیشتوانی ئەم شارە دەکەین، بەڵێن دەدەین کە فێرخوازان لە سەر ڕێگەی خزمەتکردن و پێشخستنی شارەکەیان و وڵاتەکەیان پەروەردە بکەین.


Comments
Post a Comment